٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٠:٠٢
Source: Mehrnews
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: سیخۆریمان لە ئێران کردووە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتی وەرزیی خۆی، دانی بە سیخۆریی پشکێنەرانی ئەو دامەزراوە لە ئێران و بردنەدەرەوەی بەڵگە نهێنییەکانی لە دامەزراوەی فۆردۆدا نا.

 ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بەشێک لە ڕاپۆرتی وەرزیی خۆیدا کە لە لایەن لاورێنس نۆرمەن، هەواڵنێری ڕۆژنامەی واڵ‌ستریت ژۆڕناڵدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بلاو بۆتەوە، دانی بەوەدا نا کە ئێران 2 پشکێنەری ئەو ئاژانسەی بە هۆی گواستنەوە بەشێک لە بەڵگە نهێنییەکانی سایتی فۆردۆ لە ئێرانەوە بۆ ڤییەن، وەلاوە ناوە.

ئاژانسی ئەگەرچی دان بەو هەڵەیەدا دەنێ، بەڵام بڕیاری ئێرانی بە بڕیارێکی ناڕەوا دەزانێ و ئیدعا دەکات: ئەو بەڵگەیانە بریتی لە وەسفی ناوخۆی دامەزاروەکە بووە و لەباری ناوەڕۆکەوە مەترسییەکی بۆ دامەزراوەکە بەدواوە نەبووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha